AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ١٢ ٢٠:٢٩

ڕێبەری باڵای ئێران:

دەبێ یادی شەهیدان بەزیندوویی بهێڵینەوە

دەبێ یادی شەهیدان بەزیندوویی بهێڵینەوە

ڕێبەری شۆڕش لە دیدارێکدا لەگەڵ بەشداربووانی کۆنگرەی یادی شەهیدانی مازەندەران وتی: دەبێ یادی شەهیدان بە زیندووی ڕابگیردرێت چونکە شەهیدان زیندوون و یادی ئەوانیش پاڵنەر و ژیانبەخشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی لێدوانەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدار لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی یادی ١٤ هەزار و ٥٠٠ شەهیدی پارێزگای مازەندەران کە لە ٢٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣ بەڕێوەچوو، ئەمڕۆ لە شوێنی کۆنفرانسی ساری بڵاوکرایەوە. ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا، پارێزگای مازەندەرانی لە قۆناغە جیاجیاکاندا لەڕووی قوربانیدانی هەمەلایەنە بۆ شۆڕش وەک پارێزگایەکی پێشەنگ ناوبرد.

ڕێبەری وتیان: گەلی مازەندەران لە دژی دژە شۆڕش، بەرگریی پیرۆز، بەرگریکردن لە مەزارگە و هەر بوارێکی دیکە کە پێویستی بوو، خەباتیان کرد و قوربانییان دا .

ئەوەشیان وت: هەموو شەهیدێک ژیان و بەسەرهاتێکی هەیە کە دواجار وای لێکردووە سەرکەوتوو بێت لە گەیشتن بە پێگەی شەهادەت، کە پێویستە ئەو بەسەرهاتانە بە وردی لە ژیانیان دەربهێنرێن و بە فۆرماتێکی وەکوو کتێب و فیلم و زنجیرە و تابلۆ و پەیکەر و چیرۆک بگوازرێنەوە بۆ بینەر و بەتایبەت گەنجان.

ڕێبەری شۆڕش بە ئاماژە بە لێکدانەوەی ئیمام کە وتوویانە ئەوە موحەڕەم و سەفەرە کە ئیسلامیان بە زیندووی هێشتەوە، جەختیان کرد: یادی شەهیدان بە زیندووی بهێڵرێتەوە چونکە شەهیدەکان زیندوون و هەروەها یادەوەرییان ژیانبەخشە.

News ID 52066

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha